سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی بورکانێک لە ئیسپانیا

PM:09:40:25/09/2021

13124 جار خوێندراوەتەوە

بورکانی "کۆمبری فیجا" لە دورگەی لا پالمای ئیسپانیا تەقییەوە، بەوهۆیەشەوە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بڕیاریاندا دانیشتوانی ناوچەکە کە نزیکەی شەش هەزار کەسن ئەو شوێنە چۆڵ بکەن.


بورکانەکە دەکەوێتە دورگەی لا پالمای ئیسپانیا، تا ئێستاش بەپێی ئاماری یەکە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە نزیکەی ٣٥٠ خانوو بە تەواوی خاپوربوون و هەرچەند هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە، بەڵام چوار گوندی ئەو ناوچەیە بە تەواوی چۆڵکراون و لە سێ شارۆچکەش پرۆسەی چۆڵکردن دەستیپێکردووە.

هەر بەهۆی هەڵچوونی بورکانەکەشەوە، لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان کە بەو ناوچەیەدا تێپەڕدەبوون هەڵوەشێندرانەوە، پێشبینیش دەکرێت پرۆسەی چۆڵکردن بەردەوام بێت.

هاوکات، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیەشەوە ٥٠٠ گەشتیار بۆ ناوچەکانی دیکە گوازراونەتەوە.

بورکانی کۆمبری فیجا؛ دەکەوێتە باشوری دورگەی لا پالما لە ئیسپانیا و دانیشتوانەکەی نزیکەی ٨٠ هەزار کەسە، پێشتر و لە ساڵەکانی ١٩٤٩ و ١٩٧١دا بورکانەکە تەقییەوە، ئەمجارەش رۆژی شەممەی رابردوو تەقییەوە و بڕێکی زۆر پارچە بەرد و تۆز و خۆڵ و ئاگری بە بەرزی ٢.٤ میل فڕیدایە دەرەوە.














گەلەری