سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پێشوازییەکی فراوان لە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان دەکرێت

PM:04:25:25/09/2021

6400 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا و لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بە گەرمی پێشوازییان لە وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان بە شێوەیەکی فراوان سەردانی بنکەکانییان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەترییەکانیان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، "هەڵبژاردنەکان بە وردیی و بە ئاستێکی بەرز بەڕێوەدەچێت، بە شێوازێک نەتوانرێت یاری بەئەنجامەکان بکرێت و ساختەکاری تێدا ئەنجام بدرێت."

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن تەواوی ئامادەکارییەکان و دانانی پلانەکان تەواوبوون بۆ رێگریکردن لە روودانی هەر شتێک تەنانەت بۆ روودانی ئاگرکەوتنەوەش کە لە سالانی رابردوودا روویداوە.

بڕیارە لە ١٠ی ١٠دا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، تیایدا لە ٨٣ بازنەی هەڵبژاردندا نزیکەی ٢٥ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.

کـ. ئـ













گەلەری