دادگای دادی ئه‌وروپا كه بە باڵاترین دادگای یه‌كێتیی ئه‌وروپا هەژماردەکرێت، بڕیاریدا بەوەی لەچککردنی کارمەندانی کچ لە شوێنی گشتی و کاردا قەدەغە بکرێت.
بڕیارەکەی دادگای
دادی ئه‌وروپا کە باره‌گاكه‌ی له لوكسهمبورگه بووەتە هۆی ئەوەی کە چەندین ژنی
موسوڵمان بەهۆی لەچکەکانیانەوە لەسەر شوێنی کارەکانیان دووربخرێنەوە.
دادگای باڵای
ئەوروپا ئەو بڕیارەی په‌سه‌ند كردووە کە بەهۆیەوە ده‌تواندرێت له‌چك له‌سه‌ركردن
له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كچ له كۆمپانیاكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا
قه‌ده‌غه بكات.
له بڕیاره‌كه‌ی
دادگادا هاتووه، "بۆ ئه‌وه‌ی بێلایه‌نی به‌رامبه‌ر كڕیاران نیشان بدرێت هه‌ر
جۆره هێمایه‌ك گوزارشت بێت لە بیروباوه‌ڕێكی ئاینی، فه‌لسه‌فی و سیاسیی له شوێنی
كاردا قەدەغە دەکرێت، به‌مەش رێگه ده‌گیرێت له لێكتێنه‌گه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئەوەش هاتووە، پێویسته خاوه‌نكار بەدەم بڕیارەکەوە
بێت و دادگا نیشتمانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپایش له هه‌لومه‌رجی
تایبه‌تدا ره‌چاوی ئه‌مه بكه‌ن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو دادگای باڵای ئەوروپا بڕیاریدا بە قەدەغيکردنی هەر
هێمایەکی ئایینی و فەلسەفی و سیاسی لە شوێنی گشتیدا.