سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەى ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

AM:10:05:25/09/2021

28152 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستپێکردنى دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوولى راگەیاند و ئەمڕۆ وەزارەتێک موچە وەردەگرێت.


بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوول دەکرێت و موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەش دەکرێت".

دەستپێکردنى دابەشکردنى موچە لەدواى بڕیارى حکومەتى عێراق هات بە ناردنى ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان.

هەرچەندە وەزارەتى دارایى لە راگەیەندراوەکەدا ناوى ئەو وەزارەتانەى ئاشکرا نەکردووە کە لەپاش وەزارەتى تەندروستى موچە وەردەگرن بەڵام بە گوێرەى لیستى مانگى پێشوو بێت دەبێت موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و دواتر موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەش بکرێت.













گەلەری