سەردێڕ:

نرخى نەوت ژمارەیەکى پێوانەیى تۆمارکرد

AM:08:09:25/09/2021

6520 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٨ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ، نرخی نەوت نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٣ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەهای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

هاوکات ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عیراقییە ئاماژەى بە بەردەوامبوونى هەناردەى زیاترى نەوتى عێراق کرد بە ڕێژەى ٤٠٠ هەزار بەرمیلى مانگانە و وتیشى "هەوڵێکى نێودەوڵەتى لەئارادایە بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەرى ٧٠ دۆلار".













گەلەری