سەردێڕ:

حکومەتی عێراق: لە پلانماندایە مۆلیدە ئەهلییەکان لاببەین

PM:11:37:24/09/2021

5280 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ژینگەی عێراقی رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق لادەبەن و بەرەو خستنەگەڕی وزەی خۆر بە تێچوویەکی کەمتر و بەرهەمێکی زیاترەوە دەڕۆن.


لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ژینگەی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی نیشتمانی بە دەستپێشخەری بانکی ناوەندی لە پرۆسەی تەواوکردنی گەشەپێدانی نوێترین رێنماییەکانی تایبەت بە پێدانی قەرز بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکان، لەوانەش شوێنی نیشتەجێبوون، چالاکی پیشەسازی و کشتوکاڵی و ژینگەیی پەسەند کرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، حکومەتی عێراق بەنیازە بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی پشت بە مۆلیدە ئەهلییەکان نەبەستێت و لەساڵی ٢٠٢٢دا، لە رێگای وزەی خۆر و بەگەڕخستنییەوە جۆرێکی دیکە لە کارەبا بۆ هاوڵاتییانی عێراق دەستەبەربکات.

لە ماوەی رابردووشدا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سێکتەری کارەبای عێراقەوە ئاماژەی بەوەکرد، "لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا حکومەتی عێراقی ٨٧ ملیار دۆلاری لەسێکتەری کارەبادا خەرجکردووە و تا ئیستاش نەیتوانیوە بڕی پێویستی کارەبای هاوڵاتییان دابین بکات."













گەلەری