سەردێڕ:

چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت هاککراوە؟

PM:08:38:24/09/2021

11476 جار خوێندراوەتەوە

ھاککردن و کۆپی کردن و دەستکاری کردنی زانیارییە بەبێ ڕەزامەندی خاوەنی زانیارییەکان کە زۆربەی کاتەکان لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە و لە شوێنێکی دوورەوە دەکرێت.


ماڵپەڕی "نۆرد ڤی پی ئێن"، چەند ڕێگایەکی خستەڕوو بۆ ئەوەی بزانین ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانمان ھاک کراون یان نا:
یەکەم: بینینی ھەندێک شت لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکەت کە نایان ناسیتەوە، وەکو (بەرنامەیەک کە خۆت داتنەبەزاندووە، نامەیەک کە خۆت نەت ناردووە، یان تەلەفونێکی پەیوەندی کە خۆت نەتکردووە).
دووەم: مۆبایلەیەکەت یان کۆمپیتەرەکەت خاو دەبێتەوە و پاتری مۆبایلەکەت زوو دادەبەزێت.
سێیەم: بەکارھێنانی میمۆری مۆبایلەکەت بۆ مەبەستی نازانراو وەک ئەوەی ھەندێ فایل و وێنە و دەنگی تۆمار کراوی تێدا بێت کە خۆت نەت کردبێتە مۆبایلەکەتەوە.
چوارەم: مۆبایلەکەت ھەڵسوکەوتی نامۆ و سەیر دەکات وەک (بەرنامەکان وەک پێشووتر ئیش ناکەن، بەبێ ویستی خۆت مۆبایلەکەت دەکوژێتەوە و ھەڵدەبێتەوە، یان لە پردا ئامێرەکەت جام دەبێت).
پێنجەم: دەرکەوتنی بەرنامەی یاری و ڕێکلام و ھەندێ جۆری تر کە بەبێ ویستی تۆ لەسەر شاشەکەت دەردەکەون.
ئ.ل







گەلەری