حکومەتی چین بازرگانیكردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی به "نایاسایی" له قه‌ڵه‌مدا، بەوهۆیەوە بەهای بتکۆین بە رێژەی ٨٪ دابەزی.
١٠ دامه‌زراوه‌ی گشتی چین كه بانكی ناوه‌ندیی چین و وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتی له‌نێودان له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیییان له مه‌ترسییه‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی رێوشوێنی توند ده‌گرنه‌به‌ر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به "ده‌سكه‌وتی
بێ ره‌نج و ماندووبوون" به دراوی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌یه‌كه‌وه
كار ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی
وه‌ك تاوانه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نایاسایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له دوای ئه‌م
راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌وه به‌های بیتكۆین به نزیكه‌ی رێژه‌ی له ٨٪ به‌هاكه‌ی
له‌ده‌ستدا و بۆ ٤١ هه‌زار دۆلار دابه‌زی.
بتکۆین؛ دراوێکی
ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان
چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی
ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.