سەردێڕ:

داوایەک لە تاڵیبانەوە بۆ روسیا

PM:04:59:24/09/2021

7232 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، روسیا دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیریی ببینێت لە نێوان تاڵیبان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، بۆ سوککردنی ئەو سزایانەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی خستویەتییە سەر تاڵیبان و یارمەتیدانی ئەفغانستانیش بۆ دووبارە خۆبنیادنانەوە.


زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی نێوان تاڵیبان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری ئەرێنی رووبدات و داواش لە روسیا دەکەن هەستێت بە رۆڵی لە مێژینەی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

لای خۆشییەوە، نوێنەری هەمێشەی روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەدا، باس و خواسی هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتیەکانی سەر تاڵیبان هێشتا گفتوگۆیان لەبارەوە نەکراوە.

بەهۆی نەپاراستنی مافەکانی ژنان و ڕێزنەگرتن لە بیروڕای ئازاد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زنجیرەیەک سزای بەسەر بزوتنەوەی تاڵیباندا سەپاندووە.













گەلەری