PM:02:34:24/09/2021
2312 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێزی وڵاتەکەی لە شەڕی ٢٠ ساڵەی ئەفغانستاندا لەو وڵاتەدا ٢٨٦کەسییان کوشتووە کە ٨٦یان منداڵن و بڕی دووهەزار و ٣٨٠ پاوەندی ئیستەرینیشی بۆ هەر کەسێك وەکو قەرەبوو خەرجکراوە.
گاردیان، تۆماری فەرمی وەزارەتی بەرگری بەریتانیای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە بچوکترین کوژراو لەسەر دەستی بەریتانیەکان منداڵێکی تەمەن سێ ساڵە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گشتی بەریتانیا سێ هەزار و ٢٦٦دۆلار
وەکو قەرەبوو بە بنەماڵەی هەر کوژراوێك بەخشیوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠٠١ هاوپەیمانان هێرشییان کردە
ئەفغانستان و دواجار، لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بڕیدا
سەرجەم هیزەکانی لەو وڵاتەدا بکشێنێتەوە و کۆتایی بەشەڕی ٢٠ ساڵەی ئەفغانستان بهێنێت
و لە ناوەڕاستی مانگی ئابیشدا، بزوتنەوەی تاڵیابن کۆنترۆڵکردنی زۆربەی خاکی ئەو وڵاتەی
راگەیاند و سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ئیماڕات هەڵات.