سەردێڕ:

پۆلیسی پۆڵەندا، کۆچبەرێکی عێراقی لەسنوری بیلاروسیا گیانی لەدەستدا

PM:01:37:24/09/2021

6160 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان لەزاری پۆلیسی پۆڵەنداوە بڵاویانکردەوە، کۆچبەرێکی عێراقی لەکاتی تێپەڕبوونی لە سنوری بیلاروسیاوە بۆ پۆڵەندا گیانی لەدەستدا و گوماندەکرێت هۆکارەکەی جەڵتەی دڵ بووبێت.


ماڵپەڕی پۆڵش پرێس بڵاویکردەوە، پیاوێکی عێراقی هاوشان لەگەڵ گروپێکدا لەکاتی تیپەڕبوونی سنوری پۆڵەندا و نزیكبوونەوەی لە سنوری بیلاروسیا گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، گوماندەکرێت هۆکاری مردنەکەی جەڵتەی دڵ بێت و هەرچەندە پاسەوانی سنور و ستافی پزیشکی هەوڵیانداوە رزگاری بکەن بەڵام بێهودە بووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەندامێکی تری ئەو گروپە کۆچبەرەش بەهۆی نەخۆشكەوتنەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، پۆلیسی بیلارووسیا ئاشكرای كرد تەرمی ژنێكی عێراقی لە ناوچەی گرۆدنینسك لەسەر سنووری پۆڵۆنیا و بیلارووسیا دۆزیوەتەوە، كە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.













گەلەری