ئەمڕۆ هەینی، لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دۆلارى بەرێژەی ٦.٥٪ بەراورد بە سێشەممە کەمکردەوە و تەنیا ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٨ ھەزار و ٤٨٤ دۆلار فرۆشراوە.
ساڵی رابردوو حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ
و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.
هاوکات، نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا
بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە ھەزارە.