سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

AM:09:27:24/09/2021

13524 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە ١٠ دۆلار دابەزیوە و یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٤٢ سەنتە.


هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ هەزار و ٤٢٦ دۆلار بووە.

هەروەها، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی هەزار دینار دابەزیوە و بەمشێوەیەی خوارەوە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٥ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.








گەلەری