AM:08:57:24/09/2021
8088 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا توڕەیی خۆی دەربڕیوە لە یارمەتیدانی کوردانی سوریا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە و دەڵێت، بێ وەڵام ناوەستن، باس لە خراپی پەیوەندییەکانی نێوانیشیان دەکات و رایگەیاندووە، "هیوای خواستووە پەیوەندیەکانی نێوانیان دۆستانەبێت نەك دوژمنانە."
ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک رایگەیاند، ''ئەنقەرە بەشێوەیەکی باش کاری لەگەڵ جۆرج بوشی کوڕ و باراك ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ کردووە، بەڵام ناتوانم بڵێم سەرەتای کارمان لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا باش بووە."
ئەردۆغان دەڵێت، "بە راستگۆییەوە هەڵسوکەوتییان
کردووە و هەڵسوکەوتیان بەرامبەر واشنتۆن نەگۆڕە، بەڵام بایدن بەو جۆرە هەڵسوکەوت
ناکات."
لەبارەی ئەفغانستانەوە ئەردۆغان ئەوەشی خستووەتەڕوو،
" ئەمەریکا پێویستە باجی ئەو کارە بدات، کە شاڵاوی زۆری پەنابەری ئەفغانی دەستیپێکرد
و تورکیا دەرگای بەرەو ڕووی ئەو پەنابەرانەدا ناکاتەوە."
ئەمە لەکاتیکدایە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی سەرۆکی
ئێستای ئەمریکاوە، ژمارەیەک لە شارەزایان پێیانوایە سیاسەتەکانی بایدن وا
دەردەکەوێت زیاتر لە بەرژەوەندی کورد بێت و واشنتن و ئەنقەرە گرژی لە پەیوەندییەکانیاندابووە،
هاوکات سەرۆکی نوێی ئەمریکاش پێشتر و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دژایەتی خۆی بۆ
سیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیا دەربڕیبوو.