سەردێڕ:

نرخی نەوت ئاستێکی نوێی تۆمارکرد

AM:07:57:24/09/2021

4572 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەیینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٧ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ، نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٣ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

هاوکاتئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عیراقییە ئاماژەى بە بەردەوامبوونى هەناردەى زیاترى نەوتى عێراق کرد بە ڕێژەى ٤٠٠ هەزار بەرمیلى مانگانە و وتیشى "هەوڵێکى نێودەوڵەتى لەئارادایە بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەرى ٧٠ دۆلار".








گەلەری