وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگەیاند، سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابه‌شده‌كات، دەشڵێت، سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی دابه‌شده‌كرێن، له ئاست و كوالێتی به‌رزدان.
عه‌لا جبوری وه‌زیری بازرگانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەى بەوەشکردووە، له سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می خۆراك ده‌كه‌ن، له ئێستاشدا به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌م.
باسی
لەوەشکردووە، حكومه‌تی عێراق بڕی پاره‌ی پێویستی بۆ دابینكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك
بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ته‌رخانكردووه، تا بتوانێت تەواوی مادده خۆراكییه‌كانی پێ
بكڕدرێت و له شێوه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراكیدا دابه‌شبکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکی لە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، چاوەڕواندەکرێت ئەو
هاوڵاتییانەى کەمدەرامەتن لەم سەبەتە خۆراکییانە سودمەندبن.
رۆژی ٢٧ی مانگی
٧، دوای ١٥ ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی
هاوڵاتیان لە ژێرناوی سەبەتەی خۆراک گەیشتە دەست بریکارەکانی خۆراک لە هەرێم، کە پێکدەهات
لە فاسۆلیا، برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، له‌تكه‌نۆک، رۆن، شه‌كر و نیسک.