سەردێڕ:

دوای ٣٠ ساڵ لە ونبوونی بە هەمان جلوبەرگەوە دەرکەوتەوە

PM:08:34:23/09/2021

12496 جار خوێندراوەتەوە

پاش ٣٠ ساڵ لە دیارنەمان و ونبوونی ڤاسیلی جورجوسی تەمەن ٩٣ ساڵ چووەتەوە بۆ ماڵەکەی بەهەمان ئەو جلوبەرگەوە کە پێیوەی دیار نەماوە.


ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە چیرۆکی پیاوێک کردووە کە دوای ٣٠ ساڵ لەدیارنەمانی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا دەرکەوتووەتەوە، فاسیلی لە شاری باکاوی ڕۆمانیا دەژیا و بازرگانی بە مەڕوماڵاتەوە دەکرد، تا ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٩١دا بە هەمیشەیی خێزانەکەی بەجێهێشت و لەماڵەکەی چووەدەرەوە و نەگەڕایەوە دوای چەند ڕۆژێک گەڕان بەدوایدا، کەسوکارەکەی مردنیان ڕاگەیاند و مەراسیمی کۆچی دواییان بۆ کرد.

باسی لەوەش کردووە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵدا، ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم ئەو خانووەدا وەستا کە منداڵەکانی و خێزانەکانیان تێیدا دەژیان، دراوسێی توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک کەسێک لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و زانیان ڤاسیلییە بە هەمان ئەو جل و بەرگەی کە ٣٠ ساڵ پێش ئێستا کاتێک ماڵەکەی بەجێهێشتووە لەبەریدابووە.

جێگەی ئاماژەیە خێزانەکە بڕوایان بەو شتە نەبوو کە ڕوویدەدا و بە گاڵتەیەکی خراپیان ناوبرد، بەڵام بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسەی لەبەردەمیاندایە لەڕاستیدا ڤاسیلی ییە و ئەو لە بارێکی جەستەیی باشدایە، بەڵام تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بووە و بەبیری نایەتەوە کە چی ڕوویداوە لەماوەی ئەو ٣٠ ساڵەدا و بەردەوام دەڵێت "من هەمیشە لە ماڵەوە بووم".

کەسوکارەکەی توانیان لەیەکێک لەگیرفانەکانیدا دۆکیومێنتە تایبەتیەکانی و بلیتێکی شەمەندەفەر بدۆزنەوە کە بۆ شاری پلۆسێت بووە ودەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩١.

کەسوکارەکەی پێیان وایە کە پیرەمێردەکە ڕێگای خۆی لەدەستداوە و بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لەسەر بەڵگەنامەکانی گیرفانی نوسراون و هەر بۆیە ڕێگەی ماڵەوەی گرتووەتەبەر.













گەلەری