ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، سێشەممەی داهاتوو بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێنەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ٢٨ی مانگ پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
پشووەکە بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێنەوە دەبێت و جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان
تەواوی فەرمانگەکانی دیکە دەگرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ساڵانە موسڵمانانی پەیڕەوی مەزهەبی شیعە، یادی چلەی ئیمام حسێن بەرز رادەگرن،
بەگشتی سەردانیكەران دەچنە شاری كەربەلا بۆ بەسەركردنەوەی مەزاری ئیمام حسێن.
ئیمام حسێن کوڕی
ئیمامی عەلی بووە، کە یەکێکە لە چوار جێنشینەکەی پێغەمبەری ئیسلام، پەیڕەوانی مەزهەبی
شیعە دەڵێن، کە ئیمام حسێن لە رۆژی ١٠ی موحەرەمدا کوژراوە، ساڵانەش ئەو یادە
دەکەنەوە.