سەردێڕ:

نرخی لیرە بە رێژەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:50:23/09/2021

8672 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە لیرەی تورکی بەهاکەی بەرێژەی ١،٥٪ لەدەستدا، دوای بڕیارێکی بانکی ناوەندی تورکیا و ئەمەش نزمترین ئاستییەتی بەرامبەر بە دۆلار لە ماوەی سێ مانگدا.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاریدا، بە کەمکردنەوەی رێژەی سود بە شێوەیەکی بەرچاو و کردییە ١٨٪ و ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای لیرە.

باسی لەوەشكردووە، ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی پێچەوانەی پێشبینیەکان بووە لە سیاسەتی نەختینەدا و هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر هەڵئاوسان نییە و دابەزینی بەهای لیرە ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد لەماوەی سێ مانگدا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەڵئاوسان یەكێكە لە گرفتەکانی تورکیا کە بانکی ناوەندی دەیەوێت چارەسەری بکات.

ئەمەش لەکاتێدایە، بانکی ناوەندیی تورکیا ئەمساڵ چەند جارێك کۆبووەتەوە و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا رێژەی سودی لە ١٧٪ەوە بۆ ١٩٪ بەرزکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ رێژەکەی بۆ ١٨٪ دابەزاند.








گەلەری