سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:04:53:23/09/2021

25552 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە بەیانی نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


نرخی ١٠٠ دۆلاریش بە ٢ ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنە و ٨٠٠ لیرەش بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ساڵی رابردوو حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە ھەزارە.








گەلەری