سەردێڕ:

بەرپرسێکی عێراقی دوو پۆستی باڵای هەیە و چاوەڕوانی پۆستی سێیەم دەکات

PM:04:29:23/09/2021

7668 جار خوێندراوەتەوە

عەدنان دەرجال وەزیری وەزش و لاوان و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقە و یەکێکە لە کاندیدانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەمەش لە شەقامی عێراقیدا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.


لە دوای ئەوەی هەواڵی خۆکاندیدکردنی عەدنان دەرجال بۆ پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە، لە شەقامی عێراقیدا ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە، بەهۆی ئەوەی دوو پۆستی باڵای هەیە.

لە ئێستادا عەدنان دەرجال وەزیری وەزش و لاوان و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقە و ئەو گوشارانەش وایکرد ناچاربێت لە کاندیدبوونی بۆ پەرلەمان بکشێتەوە.

عەلی تەمیمی شارەزای یاسای دەستوری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەپێی ماددەی ٤٩ لە دەستوری عێراقی، هیچ کەسێک ناتوانێت پۆستی پەرلەمان و پۆستێکی دیکە کۆبکاتەوە و ناشبێت خۆی کاندید بکات بۆی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی تۆپی پێ دامەزراوەیەکی حکومی نییە، بەڵکو وەک سەندیکایەک وایە و بۆیە دەتوانێت ئاساییە کەسێک وەزیر بێت و ئەو پۆستەشی هەبێت.

عەدنان دەرجال تەمەنی ٦١ ساڵە و پێشتر کاپتی هەڵبژاردەی عێراق و راهێنەرایەتی چەند یانەیەکی عێراق و قەتەری کردووە.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠دا وەک وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەستنیشانکرا، هەفتەی رابردووش وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەستنیشانکرا.













گەلەری