PM:01:32:23/09/2021
12292 جار خوێندراوەتەوە
بۆ یەکەم جار و لەهەنگاوێکی دەگمەندا، ناوەندێکی پزیشکی تایبەت کرایەوە کە تیایدا (باوەشپێداکردن) وەک چارەسەرێکی سەرەکی بۆ سەردانیکەرانی بەکاردەهێنێت و تیایدا چارەسەری نەخۆشییەکانی خەمۆکیی و دەروونیی و ناجێگیرییە دەرونییەکان دەکات.
ناوەندە پزیشکییەکە، لەشاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کراوەتەوە و بنەڕەتی بیرۆکەکە لە دوو بازرگان وەرگیراوە و پێشنیازیانکردووە، کە بەهۆی پەیڕەوکردنی کەرەنتینە و دوورەپەرێزییەوە لەبەرامبەر کۆرۆنادا، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەکارهاتوون، "باوەشپێداکردن" وەک چارەسەر بەکاربهێنرێت.
لەو بارەیەشەوە،
لاورا ناردینی کارمەند لە سەنتەری چارەسەریی "باوەشپێداکردن"ی ئیتاڵیا
رایگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا گرنگی پەیوەندیی
و هەماهەنگى لە نێوان مرۆڤەکان بۆ هەموو لایەک دەرخستووە، ئەم چارەسەرەش پەیوەندی
بەکاتەوە هەیە کە تاچەند کاریگەری دەکاتە سەر کەسەکە.
چارەسەرەکە نیو
کاتژمێر تا کاتژمێرێکی تەواو دەخایەنێت و نیو کاتژمێری یەکەمیش بە ٦٠ یۆرۆ دەبێت.