سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزی

AM:11:37:23/09/2021

18176 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە ١٠ دۆلار و یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٧٠ سەنتە و بەراورد بەدوێنێش زیاتر لە یەک دۆلار دابەزیوە.


هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ هەزار و ٧٠٦ دۆلار بووە و بەراورد بەدوێنێش زیاتر لە یەک هەزار دۆلار دابەزیوە.

هەروەها، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری