سەردێڕ:

نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی ھەرێمدا

AM:11:12:23/09/2021

9480 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە.


نرخی ١٠٠ دۆلاریش بە ٢ ملیۆن و ٧٠٤ ھەزار تمەنەو ٨٠٠ لیرەش بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی فرۆشی دۆلارى بەرێژەی ٦.٥٪ بەراورد بە سێشەممە کەمکردەوە و تەنیا ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٨ ھەزار و ٤٨٤ دۆلار فرۆشراوە.
ساڵی رابردوو حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە ھەزارە.













گەلەری