سەردێڕ:

زاناکان بوونى بڵقێکى گەورە لە ئاسماندا ئاشکرا دەکەن

AM:09:45:23/09/2021

22588 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری گەردونناسی لەماوەی رابردوودا، لە کاتی توێژینەوەیەکیاندا لەسەر چۆنیەتی دروستبوون و پێکەوەبوونی ئەستێرەکان، "بڵقێکى گەورە"یان لەبۆشایی ئاسماندا دۆزییەوە.

زاناکان لە توێژینەوەکەیاندا کە لە رۆژنامەی The Astrophysical Journal Letters بڵاویانکردەوە، بۆیان دەرکەوتووە "پانتایی ئەو بڵقە سێ هەزار تریلیۆن میلە و هیچ ئەستێرەیەکیش لەو بۆشاییەدا بوونی نییە".

لەسەر هەبوون و دەرکەوتنی بڵقێکى لەو جۆرەش، شەمۆئیل بیالی پسپۆڕ و شارەزایی فیزیایی ئاماژەی بەوە کردووە، لەئەنجامی تەقینەوەی یەکێک لە تەنە ئاسمانییە گەردوونییەکان لەنێو خۆیدا و کردنە دەرەوەی ئەو غازەی کە لەنێویدا بووە، ئەو بڵقە دروست بووە.

ئەو پسپۆڕەی بواری فیزیا ئاماژەی بەوەش کردووە،"لەکاتێکدا کە ئەستێرەیەک کۆتایی پێدێت و دەتەقێتەوە، بەدوای خۆیدا زنجیرەیەک رووداو دەخوڵقێنێت، کە پەلدەکێشێت بۆ هاتنەکایەی ئەستێرەیەکی نوێ".

هاوکات، رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی لەزاری شەمۆئێل بیالییەوە ئەوەی خستوەتەڕوو، "ئەستێرەناسان لەرێگای خستنەگەڕی تیۆرییەک کە لەرابردوودا کاریان لەسەرکردووە؛ ئەم توێژینەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە پێشبینیکردنی سێ رەهەندیی تایبەت بە پێشبینیکردنی بواری گەردوونناسی بەکاربهێنین، دواتریش گەیشتووین بە ئەنجامێکی کۆتایی".

لەسەر هەبوون و دەرکەوتنی بۆشاییەکی لەو جۆرەش، شەمۆئیل بیالی پسپۆڕ و شارەزایی فیزیایی ئاماژەی بەوە کردووە، لەئەنجامی تەقینەوەی یەکێک لە تەنە ئاسمانییە گەردوونییەکان لەنێو خۆیدا و کردنە دەرەوەی ئەو غازەی کە لەنێویدا بووە، ئەو بۆشاییە دروست بووە.

گەلەری