سەردێڕ:

وێنەیەکى نوێى مانگ بڵاوکرایەوە

PM:11:41:22/09/2021

19616 جار خوێندراوەتەوە

دوو دامەزراوەى زانستى ئەمەریکى وێنەیەکی نوێی مانگیان بڵاوکردەوە کە بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی گرین بانک وێنەى گیراوە.


روانگەى بانکى سەوز کە سەر بە دامەزراوەی زانستی نیشتیمانی و روانگەی نیشتیمانی زانستى فەلەکى رادیۆیى ئەمەریکایە، وێنەیەکی نوێی مانگیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەمى تیخۆ دەرکەوێت کە بە بەکارهێنانی تەلەسکۆبی گرین بانک وێنەکە گیراوە.

تەلەسکۆبی گرین بانك بە گەورەترین تەلەسکۆب دادەنرێت لە جیهاندا و لە کۆتایی ساڵی رابردوودا دامەزراوە.

ئەم تەلەسکۆبە توانای گواستنەوەی شەپۆلە ڕادارەکانی لە زەوییەوە بۆ گەردوون هەیە.

میدیاکانى ئەمەریکا ئاماژەیان بەوە کرد، گرین بانك بەهاوبەشی لەگەڵ چەند تەلەسکۆبێکی تردا توانیویەتی وێنەی هەسارەی ئەپۆڵۆش بگرێت.

ئەوەشیان رونکردۆتەوە، وێنە جیاوازەکانى مانگ بە کوالیتییەکى بەرز گیراوە و تیایدا دەمى تیخۆ دەردەکەوێت و تیرەى وێنەکە پێنج مەتر دەبێت و کوالیتى وێنەکە یەك بلیۆن و ٤٠٠ ملیار پێکسڵ دەبێت.

ئەوەشیان خستوتەڕوو، لەلایەن زانایان و شارەزایانی دامەزراوەی نیشتیمانی ئەمریکیەوە وێنەکە بە گەورەترین وێنەى مانگ دادەنرێت.













گەلەری