سەردێڕ:

وەزیرى نەوتى عێراق هەوڵێک بۆ هێشتنەوەى نرخى نەوت لەم نرخەدا ئاشکرا دەکات

PM:10:14:22/09/2021

5032 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند "هەوڵێکى نێودەوڵەتى لەئارادایە بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمێلێک نەوت لەدەوروبەى ٧٠ دۆلار".


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق بەردەوامبوونى هەناردەى زیاترى نەوتى عێراق کرد بە ڕێژەى ٤٠٠ هەزار بەرمیلى مانگانە و ئاماژەى بەوەش کرد کە هەوڵێکى نێودەوڵەتى لەئارادایە بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەرى ٧٠ دۆلار".

وەزیرى نەوتى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە رایگەیاند "وەزارەت بەهیوایە پارێزگارى لە نرخى نەوت بکات لەسەرو ٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک".

رونیشیکردەوە "رێکخراوى ئۆپیک لەم نزیکانەدا کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى دۆخى بازاڕى نەوتى جیهانى ئەنجام دەدات".

وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد "عێراق دەیەوێت لەم مانگەدا ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە لە رێگەى دەروازەکانى باکور و باشور، هەناردە بکات".

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە "ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى کار بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت دەکەن لە نزیکەى ٧٠ دۆلار".













گەلەری