سەردێڕ:

حکومەتى عێراق بڕیارى دابەشکردنى زەوى بەسەر هاوڵاتیان پەسەندکرد

PM:07:24:22/09/2021

11552 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر میکانیزمى دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییان.


خالد بتال، وەزیرى پلاندانانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە لەدواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەنجامیدا رایگەیاند "ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیاندا".

وتیشى "هاوکات لەگەڵ دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبووندا بەسەر هاوڵاتییان قەرزیش لەلایەن بانکە حکومییەکان بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت".

رونیشیکردەوە "ئەنجومەن هەر لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا بڕیاریدا هەلى وەبەرهێنان بۆ دروستکردنى نەخۆشخانەى شێرپەنجە لەشارى بەغدا، برەخسێنرێت".

لەبارەى هەڵبژاردنەکانیش، وەزیرى پلاندانان ئاماژەى بەوە کرد "مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەکەدا داواى کرد سکاڵا لە هەر پێشێلکارییەک تۆمار بکرێت کە لە هەڵبژاردنەکەدا روودەدات".

هەروەها لە کۆبونەوەکەدا حکومەت داواى لە کاندید و پارتە سیاسیەکان کرد کە لە بانگەشەى هەڵبژاردندا پێویستى هاوڵاتیان نەقۆزنەوە.













گەلەری