سەردێڕ:

لەداخستنى بازاڕدا گۆڕانکاریى بەسەر نرخى دۆلارداهات

PM:05:55:22/09/2021

10356 جار خوێندراوەتەوە

لە داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان گۆڕانکاریى بەسەر نرخى دۆلاردا هات و کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە داخستنى بازاڕى دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا لەکاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و حەوتسەد و سێ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بەراورد بە کردنەوەى بازاڕ نرخەکەى جێگیرە.

ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠٠ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار دینارە ھەزارە.








گەلەری