سەردێڕ:

رووداوێکی هاتوچۆی کارەساتئامێز

PM:05:19:17/07/2021

10364 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون؛ کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون؛ کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاندووە، لەسەر رێگای دیوانیە رووداوەکە روویداوە، کە بەهۆی تیژڕەوی و خێرایی ئەو شۆفێرە کۆنتڕۆلی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەستداوە و بەهۆیەوە چووەتە سەر خۆڵ و دواجار وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو رووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژن و مێردێک و دوو کچەکەی، هاوکات، پێنج کەسی دیکەش لەهەمان خێزان برینداربوون.







گەلەری