فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی بەرێژەی ٦،٥٪ پاشەکشەیکردووە بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو و ئەمڕۆ تەنھا ٢١٣ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی فرۆشی دۆلار بەرێژەی ٦.٥٪ بەراورد بە دوێنێ کەمکردەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ ئەمڕۆ تەنیا ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٨ ھەزار و ٤٨٤ دینار فرۆشراوە، لە کاتێکدا دوێنێ ٢٢٨ ملیۆن و ٥٣٠ ھەزار و ٨٤٠ دۆلار بووە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.