سەردێڕ:

هەنگاوێک لە وەزارەتى کشتوکاڵەوە بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەى نرخى هێلکە

PM:10:58:21/09/2021

7596 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەى نرخى هێلکە لە بازاڕەکان، لەمڕۆوە وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق دەستیکرد بە هاوردەکردنى هێلکە.


وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەئامانجی دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و جێگیرکردنی نرخەکەى وەزارەت دەستیکرد بە هاوردەکردنی هێلکە".

حەمید نایف، رونیکردەوە "بە رەچاوکردنى بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا و بەئامانجی جێگیرکردنی نرخەکەى کە بەجۆرێك بێت بۆ هاوڵاتییان گونجاوبێت، وەزارەت مژدە بە هاوڵاتییان دەدات لەرێگەی یەکێك لە کۆمپانیاکانەوە هێلکە هاوردە دەکات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم بڕیارە لە لایەکەوە هاوکار دەبێت لە سەقامگیریی نرخەکان و لەلایەکى ترەوە دەبێتە هۆى پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.













گەلەری