سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا:خۆم دایبى منداڵەکان دەگۆڕم

PM:10:34:21/09/2021

11488 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، باوکی شەش منداڵە و دایبی زۆریشی بۆ منداڵەکانی گۆڕیوە.


بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەمیانەى چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی ئەمەریکیدا چەند نهێنییەکی دەربارەی ژیانی کەسی خۆى ئاشکرا کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، دوو جار لە ژیانی هاوسەریدا جیابووەتەوە و خاوەنی شەش منداڵە.

جۆنسن ئەوەشی خستوەتەڕوو، گەورەترین منداڵی ١٠ ساڵە و بچوکەکەشیان ساڵێك و منداڵێکیشی بەبێ هاوسەرگیری هەیە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا خێزانەکەی دووگیانە و زۆربەى کات ئەو دایبى منداڵەکانى دەگۆڕێت.








گەلەری