سەردێڕ:

خوێندکارێکى عێراقى لە تەقەکردنەکەى زانکۆکەى روسیا بریندار بووە

PM:09:35:21/09/2021

6968 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری دیبلۆماسی عێراق لە روسیا رایگەیاند، ئەو خوێندکارە عێراقییەی لە تەقەکردنەکەى شاری بیرم برینداربوو، گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد عیماد، نوێنەری دیبلۆماسی عێراقی لە روسیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەی لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربارەى دۆخى تەندروستى ئەو خوێندکارە عێراقییەى کە لە تەقەکردنەکەى زانکۆى بیرم لەوڵاتى روسیا بریندار بوو.

وتیشى "خوێندکارە عێراقییەکە بۆ چارەسەرکردن گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکى شارى مۆسکۆ".

دوێنێ، ئاژانسی ھەواڵی ئینتەر فاکسی روسی بڵاویکردەوە، لە ناو زانکۆی بێرم لە ناوچەی سیبریا لە روسیا تەقەکراوە و کوژراو و بریندار ھەیە.

وەزارەتی دەرەوەى روسیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەشت خوێندکار کوژراون و ٢٤ی تریش بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوەکەوە برینداربوون.

دوابەدوای ئەو رووداوە، حکومەتی عێراق رایگەیاند، خوێندکارێکی عێراق بەهۆی تەقەکردنەوەکەوە بریندار بووە.













گەلەری