سەردێڕ:

جۆ بایدن مەرجى رێککەوتنى وڵاتەکەى لەگەڵ ئێران دیارى کرد

PM:08:51:21/09/2021

11012 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەتەواوی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بەڵام پێویستە ئێرانیش پابەند بێت بە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەوە.


جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە کۆبوونەوەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان باسى لە گەڕانەوەى وڵاتەکەى بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى ئێران کرد.

بایدن ئاماژەی بەوەدا، ئەمەریکا هێشتا دەیەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و رێگری لێ بکات.

ئەوەشی خستوەڕوو، وڵاتەکەی بەتەواوی دەگەڕێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەگەر تاران پابەندبێت بە بەندەکانی رێککەونتەکەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، کۆبوونەکانی لیژنەی هاوبەش لەبارەی کارپێکردنی تەواوەتی نەخشەڕێگای هاوبەشی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستی بە گفتوگۆکانی کردووەتەوە لە پێناو رزگارکردنی رێککەوتنامەی ئەتۆمی کە لەساڵی ٢٠١٨ ئەمەریکا و بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ تاک لایەنانە، لێی کشایەوە.








گەلەری