سەردێڕ:

عێراق بڕیارى لێخۆشبوون و کەمکردنەوەى باجى لەسەر چەند کەرەستەیەک دەرکرد

PM:08:14:21/09/2021

8668 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرى گشتى دەستەى باجى سەر بە وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە لێخۆشبوون و کەمکردنەوە بۆ باجى چەند کەرەستەیەکى پیشەسازى بکات.


سامر روبەیعی، بەرێوەبەری گشتى دەستەی باج لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "باج لەسەر چەند کەرەستەیەک کەمکراوەتەوە لەوانە، ترشی هایدرۆکلۆریک، کلۆری شل، کلۆریدی سۆدیۆ، سۆدەی لکاندن (لەحیم) و کیسی پلاستیک".

روبەیعى ئاماژەی بەوەشداوە، کەمکردنەوەی باجەکە لەسەر ئەو کەرەستانە بەرێژەی ٥٠٪ بۆ ٢٠٪ دەبێت بۆ ئەمساڵ.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو، پێویستە ڕەشنوسێك بۆ یاسای نوێی باج ئامادەبکرێت بەشێوەیەك کە لەگەڵ کۆمەڵگەی عێراقیدا بگونجێت.








گەلەری