سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:03:34:17/07/2021

50052 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش دۆلار ١٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزی.


ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ٢٠٠ دینار بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، لە ٣١ی ٣ی ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٤٢ دۆلار و نرخی یەک دۆلاری ئەمریکیشی بە یەک هەزار و ٤٥٠ دینار جێگیرکرد.

لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار نزمکردەوە، بە جۆرێک بۆ هەر دۆلارێک لە بانکەکاندا بە یەک هەزار و ٤٥٠ دینار و بۆ هاوڵاتیانیش بە یەک هەزار و ٤٧٠ دینار دیاریکرد.













گەلەری