سەردێڕ:

دارایى پەرلەمان راستى بوونى پارەى زیادە لەلاى حکومەت ئاشکرا دەکات

PM:07:44:21/09/2021

7780 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە بوونى پارەى زیادە لەلای حکومەت دەکەن و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بودجەى گشتى عێراق کورتهێنانێکى مادى گەورەى هەیە بە بڕى ٣٠ تریلیۆن دینار.


عەبدولهادى سەعداوى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "لەئێستادا هیچ بڕە پارەیەکى زیاد لەلاى حکومەت بوونى نییە و ئەو هەواڵانەى کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە راست نیین".

وتیشى "بەپێچەوانەوە لە بودجەى گشتى عێراقدا کورتهێنانێکى گەورە بە بڕى ٣٠ تریلیۆن دینار بوونى هەیە".

رونیشیکردەوە "هەروەها حکومەت چەند قەرزێک و پابەندبوونى مادى ترى بە بڕى ١٤ تریلیۆن دینار هەیە".

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە "یەدەگى بانکى ناوەندى لەئێستادا نزیکەى ٦٢ ملیار دۆلارە".

سەعداوى ئاماژەى بەوە کرد کە "وەزارەتى دارایى سیولەى مادى نییە و پارەى فڕۆشى نەوت بەسەر بڕگەکانى بودجەى گشتى خەرج دەکاتەوە".

وتیشى "ئەگەر حکومەت پارەى لەبەردەستدا بێت دەتوانێت بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و دامەزراندن و ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان خەرجى بکات".













گەلەری