PM:06:24:21/09/2021
17484 جار خوێندراوەتەوە
گرتە ڤیدیۆیی پیاوێك لە وڵاتى تایلەند بڵاوبووەوە کە مارێکی گەورە هێرشدەکاتە سەری.
لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە لە وڵاتى تایلەند بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کاتێك پیاوێک نزیکی مێزێکى دانیشتن دەبێتەوە لەناو ماڵەکەی خۆى، مارێکی گەورە دەردەکەوێت و دەیەوێت پەلاماری قاچی بدات.
بەڵام پیاوەکە زۆر بەخێرایی هەنگاودەنێت و زۆر بەخێرایى رادەکات و خۆى
رزگار دەکات لە مارەکە.