چاوگێک لە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "رۆژى ٢٥ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند "بە هەمان سیستمى مانگى رابردوو، ڕۆژی ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
چاوگەکە وتیشی "پێدەچێت لەسەرەتادا مووچەى وەزارەتەکانی ناوخۆ و
تەندروستی دابەش بکرێت".
سەبارەت بە ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداش، چاوگەکە جەختى کردەوە "ئەو
بڕە پارەیەش دێت بەڵام ڕەنگە چەند ڕۆژێکی کەمی پێ بچێت".
سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی
حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین،
بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و
هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت
تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.
شاڵاو عەلى، سلێمانى