بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە یەک هۆزی ناوچەی گوێڕ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، کە چواریان بەرووداوی هاتووچۆ بووە.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند "له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی
رابردوو، پێنج که‌سی هۆزی ساده نعێم که دانیشتوی گوندی ته‌راش و عه‌لی مه‌لا
داودی سنوری گوێر و گوندی هلوولن له سێ ڕوداوی جیا گیانیان لەده‌ستدا".
ئاماژەى بەوەش کرد"سه‌ره‌تا دوو گه‌نجیان به رووداوی هاتووچۆ
گیانیان لەدەستدا و هەروەها ئه‌و کەسەى کە گۆڕى بۆ گه‌نجه‌کان لێده‌دا لە گۆڕستان
جەڵتە لێیدا و گیانى لەدەستدا".
وتیشى "ڕۆژی دوایش دوو که‌سی تریان که ئامۆزای ئه‌وانه و دانیشتووی
گوندی هلوله به روداوی هاتووچۆ گیانیان لەده‌ستدا".
بەگوێرەى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە بریتین لە
:بەشیر ئه‌حمه‌د خەلهف، مەحمود یه‌عقوب قاسم، مسته‌فا یه‌حیا، محەمەد حاتم، قاسم
عواد ساده.
رزگار کۆچەر، هەولێر