لە حاڵەتێکی نامۆدا، هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای بابل، دوای ئەوەی کەسێك بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی و سوتانی جەستەکەی دەستگیردەکەن، دەردەکەوێت ژنەکە لە ژیاندا ماوە و دەسەڵاتداران تۆمەتبارەکە ئازاد دەکەن.
عەلی کازم جبوری پیاوێکی دانیشتووی ناوچەی هندییەیە لەپارێزگای بابل، دوای دیارنەمانی هاوسەرەکەی تۆمەتبار دەکرێت بەکوشتنی ژنەکەی و فڕێدانی تەرمەکەی بۆ ناو رووبارێک لەدوای سوتاندنی.
عەلی لەژێر فشاری لێکۆڵەرەوەکاندا دان
بەتاوانێکدا دەنێت کە دواتر دەردەکەوێت هەرگیز ئەنجامی نەداوە.
ژنەکەی عەلی لەرێگەی کەسوکارەکەیەوە،
دەیشارنەوەو دوای چەند مانگێک دەردەکەوێتەوە، بۆیە ژنەکەی ئێستا لەزیندانە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بابل رایگەیاند، "عەلی
دوای دەرکەوتنی ژنەکەی بێ تاوان دەرچوو و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئازادکرا".
یەکێک لەنزیکەکانی عەلی بەئێن ئاڕتی
راگەیاند:"عەلی لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە دان بە تاوانەکەدا بنێت و زۆر روونە کەسوکاری ژنەکە
ویستویانە کچەکەیان لە هاوسەرەکەی دووربخەنەوە".