سەردێڕ:

١٦١ كۆچبه‌ر له‌ خنکان رزگارکران

PM:02:56:21/09/2021

6748 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ١٦١ کۆچبەر کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنورە ئاوییەکانی تورکیا لە ھەردوو پارێزگای ئیزمیر و ئایدن، لەلایەن هێزە دەریاییەکانی تورکیاوە رزگارکران.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی لاستیکی کۆچبەران لە پێنج ھەڵمەتی جیاوازدا، ٤٥ کۆچبەریان لە سنورە ئاوییەکانی قەزای چەشمە، ٣٦ کۆچبەریان لە سنورە ئاوییەکانی قەزای دیکیلی و ٥٦ کۆچبەریان لە سنورە ئاوییەکانی قەزای سەفەریھیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر رزگارکردووە.

هاوکات، ٢٤ کۆچبەری دیکەیشیان لە سنورە ئاوییەکانی قەزای کوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن رزگار کرد.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرجەم ئەو کۆچبەرانە کە لە پێنج ھەڵمەتی جیاوازدا رزگارکران، لەنێو بەلەمی لاستیکیدا بوون و لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنورە ئاوییەکانی تورکیا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ باسی لەوەشکردووە، دوای راییکردنی کاروبارەکان، کۆچبەران رەوانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ھەریەک لە ئیزمیر و ئایدن کران.

لەماوەی رابردووشدا، ٤١ کۆچبەری کورد لەرێگای گەشتنیان بە ئیتاڵیا لەنزیک دورگەیەکی یۆنان گیریانخوارد، دوای ئەوەی کاپتنی یەختەکە جێیهێشتن.













گەلەری