سەردێڕ:

وێنە.. تەرمی کارمەندێکی ئاسایش بە کوژراوی دۆزرایەوە

PM:02:14:21/09/2021

78080 جار خوێندراوەتەوە

تەرمی کارمەندێکی ئاسایش بە کوژراوی لەناو باخچەیەک لە سەر رێگای هەولێر-دهۆک دۆزرایەوە.


کەسوکارەکەی بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ئەو کەسە ناوی فەرسەت حاجی غالیب زرارییە و رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کە هۆکاری کوژرانەکەی نازانن و ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە.

فەرسەت خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، خەڵکی گوندی باوە خەلانە لە ناحیەی دارە شەکران سەر بە پارێزگای هەولێر.

No description available.No description available.







گەلەری