سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە هەولێر پاسێک بە کۆمەڵێک خوێندکارەوە دوور لە یاسا بە شەقامەکاندا دەڕوات

AM:10:51:21/09/2021

189828 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی پاسێکی خوێندکارانی بڵاوکردووەتەوە، کە پێچەوانەی یاسا و لە ناوەڕاستی دوورگەی ناوەندی شەقامەکەوە دەپەڕێتەوە سەر سایدی بەرامبەر.


لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پاسەکە بەسەر دورگەی ناوەندی شەقامەکە دەکەوێت، بەبێ گوێدانە ئۆتۆمبێلەکانی بەرامبەری و چیمەن و سەوزایی ناوەندی دورگەکە. ئەوەش نارەزایەتی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، "ئێمە منداڵەکانمان تەسلیمی پاسەکان دەکەین بۆئەوەی بەسەلامەتی بیانگەیەننە قوتابخانەکان، کەچی هەندێکیان بەو شێوەیە دەیانگەیەنن."

فازڵ حاجی نووسیویەتی، "سەرپێچیش سزای بەدواوەوەیە"، هاوکات، بە وێنەیەک دایناوە کە سزای ٣٠ هەزار دینار وەک سەرپێچی بۆ پاسەکە کراوە لەلایەن هاتوچۆوە. بەڵام هاوڵاتیان گلەیی ئەوەیان هەیە و لە سەرنجەکانیاندا لەسەر پۆستەکەی فازڵ حاجی لە فەیسبووک نووسیویانە، کە ئەو بڕی سزایە کەمە و دەبووایە بڕەکەی زیاتر بێت، چونکە بەدەر لە پیچەوانەی یاسا گوێی نەداوەتە سەوزایی ناوەندی دوورگەکە و گیانی چەندین خوێندکار و منداڵ لەدەستی شۆفێرەکەدایە.

No photo description available.

 

 

ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن، "نەدەبوایە ئەو شۆفێرە بەو جۆرە و دوور لە بەرپرسیارێتی شۆفێری بکات."













گەلەری