سەردێڕ:

کەش و هەوای یەکەم رۆژی پاییز چۆن دەبێت؟

AM:10:31:21/09/2021

12516 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم کەش و هەوای یەکەم رۆژی پاییزی لە هەرێم بڵاوکردەوە و باس لەوەدەکات، سبەى یەک پلەى سیلیزى پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات بە گشتى ئاسمان ساماڵ و خێراى با لەسەرخۆ دەبێت.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم جۆرە دەبن:

ئەمڕۆ سێشەممە:

هەولێر: نزمترین پلەی گەرما ٢١ و بەرزترین ٣٦ دەبێت

سلێمانی: نزمترین پلەی گەرما ٢٠ و بەرزترین ٣٥ دەبێت

دهۆک: نزمترین پلەی گەرما ٢١ و بەرزترین ٣٥ دەبێت

کەرکوک: نزمترین پلەی گەرما ٢٠ و بەرزترین ٣٨ دەبێت

هەڵەبجە: نزمترین پلەی گەرما ١٩ و بەرزترین ٣٦ دەبێت


سبەی چوارشەممە:

هەولێر: نزمترین پلەی گەرما ٢٠ و بەرزترین ٣٥ دەبێت

سلێمانی: نزمترین پلەی گەرما ١٩ و بەرزترین ٣٤ دەبێت

دهۆک: نزمترین پلەی گەرما ١٩ و بەرزترین ٣٤ دەبێت

کەرکوک: نزمترین پلەی گەرما ٢٠ و بەرزترین ٣٧ دەبێت

هەڵەبجە: نزمترین پلەی گەرما ٢١ و بەرزترین ٣٥ دەبێت


بۆ ئەمساڵ وەرزی پاییز لە ٢١ی مانگدا دەستپێناکات و دوادەکەوێت، کە بەگوێرەی زانیاریی و خەمڵاندنەکانی زانایانی بواری گەردوون، وەرزی پایزی ئەمساڵ، لەرۆژی ٢٢ ئەیلولی ئەمساڵ دەستپێدەکات، لە ٨٩ رۆژ پێکدێت و رۆژانی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیش کۆتا رۆژەکانی وەرزی پایزی ئەمساڵ دەبن. لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی پایزی ئەمساڵیش بۆ یەک رۆژ بەبڕوای شارەزایانی بوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەزانستی فەلەکیدا دیاریکردنی یەکەم رۆژی پایز پشت بەدووری نێوان خۆرو زەوی دەبەستێت بەو پێیەش بۆ ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی ٢٢ی ئەیلولەوە.













گەلەری