سەردێڕ:

هەوڵی کودەتا لەم وڵاتە درا

AM:09:44:21/09/2021

66748 جار خوێندراوەتەوە

میدیای فەرمی سۆدان رایانگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایەک لە سۆدان هەبووە، بەڵام شکستی هێناوە.


چاوگێکی باڵای حکومەتی سۆدان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کودەتاچییەکان هەوڵییانداوە دەستبەسەر دامودەزگاکانی حکومەتی سۆداندا بگرن، بەڵام شکستیانهێناوە.

هاوکات، زانیارییە فەرمییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە چل کەس لە کودەتاچییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون.  

بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند چاوگێکیش بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، "سەرەتا ویستراوە کودەتاکە لەرێگای دەستگرتن بەسەر رادیۆی فەرمی سۆدان لە ناوچەی ئۆمدورمان لەنزیک روباری نیل لە نزیک خەرتومی پایتەختی ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدەن، بەڵام شکستیان هێناوە".

لای خۆشییەوە، محەمەد فەکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەربەخۆی سودان لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک داوای لەسوودانییەکان کرد کە، "بچنە سەرشەقام و بەرگری لە وڵات بکەن و حکومەتی وڵاتەکەیان بپارێزن".

 

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..

 













گەلەری