سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ڤاکسینەوە

PM:11:56:20/09/2021

55992 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک رایانگەیاند، ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکان ئەوەیان پیشانداوە ڤاکسینەکەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا سەلامەتە و بەرگرییەکی جەستەیی بەهێزی لە نێو منداڵانی تەمەن پێنج هەتا ١١ ساڵان دروستدەکات.


لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا کۆمپانیای فایزەر و هاوبەشە ئەڵمانییەکەی ئاماژەیان بەوەکردووە، ڤاکسینەکە دراوە لەو منداڵانەی تەمەنیان پێنج هەتا ١١ ساڵانە و دەرکەوتووە ڤاکسینەکە بۆیان سەلامەتە و جەستەیان توانیویەتی دژە تەن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە زوویی هەوڵی بەدەستهێنانی مۆڵەتی فەرمی بۆ بەکارهێنانی بۆ منداڵانی نێوان ئەو تەمەنانە دەدەن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، فایزەر و بایۆنتێک بڕی ڤاکسینەکە بە دۆزی کەمتر دەدرێت بە منداڵان بە بەراورد بە کەسانێ تەمەن سەروو ١٢ ساڵان.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمە یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵان.













گەلەری