PM:03:59:20/09/2021
3796 جار خوێندراوەتەوە
عەمید خەیروڵڵا عوبێدی سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە پۆستەکەی لادرا و عەمید عەلی ئیسماعیل خەلیل لە شوێنی دەست نیشان کرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە عەمید عەلی ئیسماعیل خەلیل لە شوێنی عەمید خەیروڵڵا عوبێدی وەک سەرۆکی ئەرکانی نوێی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەست نیشان کراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە گۆڕانکارییەکە بەھۆی ئەو پەلامارانەوە کراوە کە بەم دواییانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کراوەتە سەر ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە پارێزگای کەرکووک و لە ئاکامدا ژمارەیەک پۆلیس کوژران و برینداربوون.
لە ماوەکانی رابردوودا لە ئاکامی زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی لە پارێزگای کەرکووک، ١٥ پۆلیس کوژران.