سەردێڕ:

ئێران هۆشدارى دەداتە ئیسرائیل: بەتوندى بەرپەرچى هەر کارێکى گەمژانە دەدەینەوە

PM:12:48:20/09/2021

8960 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى ئێران وەڵامى هەڕەشەکانى ئەمدواییەى ئیسرائیلى دایەوە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "گەلى ئێران بەوپەڕى هێزەوە وەڵامى هەر کارێکى گەمژانەى دوژمن دەداتەوە".


ئەمڕۆ دووشەممە، عەمید محەمەد رەزا ئەشتیانى، وەزیرى بەرگرى ئێران رایگەیاند "گەلى ئێران بێگومان بەهێزەوە وەڵامى هەر کارێکى گەمژانەى دوژمن دەداتەوە و دوژمن باجێکى قورسى هەر هێرشێک دژ بە ئێران دەداتەوە" .

رونیشیکردەوە "تاران چەند جارێک جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تواناى بەرگرى گەلى ئێران و ئەو پێشکەوتنانەى کە لەبوارى تەکنیکى و زانستى لە بەرپەرچدانەوەى هەر هەڕەشەیەک بەدەستى هێناوە بەر بە هەر هەڕەشە و هێرشێکى دوژمنکارانە بۆ سەر وڵاتەکە دەگرێت".













گەلەری